user
  • 7 years ago

  • 0

  • 02:32:16

ئەڵقەی ١ - پۆدکاستی چاوگ

پۆدکاستی چاوگ
0
Description

 

پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەر. هەروەها ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد.
پۆدکاستی چاوگ هەڵدەستێت بە ڕووماڵی:
١. بابەت و هەواڵی زانستی و تەکنەلۆجی.
٢. یارییەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی گەمەکردن.
٣. هەروەها هەواڵ و شیکردنەوە لەسەر فلیمەکانی سینەما و قسەکردن لەسەر دراما و زنجیرە جیهانییەکان

لە یەکەم ئەڵقەدا، بە هاوبەشی لەگەڵ سێ کەسی ئەو بوارە بەڕێوەدەبرێت. کە بریتین لە:
زەند حوسێن:
چالاکی بواری ئایتی و هەواڵنوس لە کوردئایتی گرووپ و شارەزا لە ئامێرەکانی سەتەلایت و دریمبۆکس
بڕوا عوسمان:
وەرگێڕ و چالاک لە بواری ئایتی و بەرنامەسازی لە چاوگ و کوردئایتی گرووپ و وێبچن.
ئاسۆ هاشم:
شارەزا لە یارییەکانی کۆمپیوتەر و خولیای فلیم و دراما جیهانییەکان


Voice actors
Categories
Technology

Ages
Clean Content
Tags